الخميس، 18 فبراير، 2016

بانگهێشتی ڕۆژنامەوانی سه‌باره‌ت به‌ عیراق

بانگهێشتی ڕۆژنامەوانی
له‌ كاتژمێر ٣ی دوانێوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رێككه‌وتی ١٦ی شوباتی ٢٠١٦دا (كاتژمێر ٢٣:٠٠ به‌ كاتی نیویۆرك)، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دانیشتنێك سه‌باره‌ت به‌ عیراق ساز ده‌كات كه‌ تێیدا واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق پوخته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ عیراق پێشكه‌ش به‌و ئه‌نجومه‌نه‌ بكات.
كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن http://webtv.un.org/ یه‌وه‌ په‌خش ده‌كرێت
هه‌ر به‌گه‌یشتنیشی له‌ دوای دانیشتنه‌كه‌ ته‌واوی وتاره‌كه‌ی به‌ڕێز كوبیش له‌ ماڵپه‌ڕی www.uniraq.org بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.
سكرتێری گشتی ئه‌م راپورتانه‌ی خواره‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ عیراق پێشكه‌ش كردووە:
دووه‌م راپۆرت له‌به‌ر رۆشنایی بڕگه‌ی ژماره‌ ٧ له‌ بڕیاری ژماره‌ ٢٢٣٣ (٢٠١٥) له‌ رۆژی ٢٦ی كانونی دووه‌می ساڵی ٢٠١٦ (س/٢٠١٦/٧٧)

نۆیەم راپۆرت له‌به‌ر رۆشنایی بڕگه‌ی ژماره‌ ٤ له‌ بڕیاری ژماره‌ ٢١٠٧ (٢٠١٣) له‌ رۆژی ٢٨ی كانونی دووه‌می ساڵی ٢٠١٦ (س/٢٠١٦/٨٧)

ليست هناك تعليقات: