نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێیینە، بە دەستپێکردن لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی دیکە


گوندی مورتکە، عێراق، ٢٦ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٦- ئەو ڕۆژەیان وەک دوێنێ لە یادە کە تێیدا 
خەتەنە کران. زۆربەیان  لەتەمەنی پێنج بۆ شەش ساڵاندا خەتەنە کرابوون. بۆ ئەوان، ئەو رۆژە، رۆژێکە 
کە متمانەیان بەو کەسە لە دەست چوو ئەوانی هێنابووە سەر دنیا- دایکیان“وا هەستمانکرد کە دایکمان خیانەتی
 لێکردووین و چیتر ئێمەی خۆشناوێت”ئەم مانگە، لە بەیانییەکی زووی ڕۆژی سێ شەممەدا، لە گوندی مورتکە
 لە هەرێمی کوردستانی عێراق, گروپێک خانم پێکەوە لە مزگەوتێک دانیشتن ، بۆ بەشداریکردن لە دیالۆگێک 
سەبارەت بە رووبەرووبوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە لەسەرەتادا زۆر بایەخیان بە بەشداریکردن لە گفتوگۆکەدا نەدەدا.
پەلەی ئەوەیان بوو بە خێرایی بگەڕێنەوە ماڵەوە و دەستبکەن بە ئامادەکردنی خواردنی نیوەڕۆ بۆ خێزانەکانیان، 
هەروەها ئاسوودە نەبوون بەوەی لەسەر بابەتێکی هەستیاری وەها قسە بکەنکوردستان رەسول، تەمەن ٣١ ساڵ،
توێژەری کۆمەڵایەتی لەڕێکخراوی وادی کە رێکخراوێکی ناحکوومییە و هاوشانی یونیسێف، ٤ ساڵە کاردەکات
بۆ نەهێشتنی خەتەنەکردنی کچان لە عێراق. گفتوگۆکەی بە قسەی کورت دروستکرد، و دەستیکرد بە پرسیارکردن 
لە خانمەکان لەبارەی ژیانی ڕۆژانەیانەوە. پاش ئەوە، پرسیاری کرد کە ئایا خەتەنەکردنی مێینە لە گوندەکەدا کارێکی باوە؟

:خەتەنەکردنی کچان و ژنان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەدیدەکرێت. سەرچاوە http://www.childinfo.org/files/FGCM_Lo_res.pdf

لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا، خانمەکان هاتنە ناو ئاخاوتنەکەوە. هەندێکیان دانیان بەوەدا نا کە ئەزموونیان لەگەڵ
 خەتەنەدا ئازاربەخش بووە
خێزانەکانی ناو کۆمەڵگە کچەکانیان خەتەنە دەکەن تاوەکوو دڵنیا ببنەوە لەوەی کە پرۆسەی هاوسەرگیریی
 منداڵەکانیان بە شێوەیەکی باش بەڕێوە دەچێت و ناموس و داوێن پاکیی خێزانەکەیان دەپارێزرێت

کوردستان ڕەسول دیالۆگێک بەڕێوە دەبات لەگەڵ پیاوان دەربارەی خەتەنەی کچان لە گوندی مورتکە. کوردستان خان دیالۆگ لەگەڵ خانمان و پیاوان ڕێکدەخات UNICEF/Iraq/2016/Mackenzie
ـ”خەتەنەکردنی کۆئەندامی مێینە یاخود بڕین، منداڵبوونی تەندروست دەخاتە مەترسییەوە و گرفت
لە پەیوەندی هاوسەرگیری دا دروست دەکات و زیان بە تەندروستیی کۆئەندامی مێینەی کچان و ژنان
دەگەیەنێت. لەبەر ئەم هۆکارە گفتوگۆ و بەشداری پێکردن لەناو کۆمەڵگەدا گرنگە- بۆ بەرزکردنەوەی
هۆشیاری لەسەر چۆنێتی زیان بەخشینی ئەم کردارە بە کچان. “ ماری مێندێز، پسپۆڕی بەشی (پەیوەندی بۆ گەشەسەندن)
لە ڕێکخراوی یونیسێف
ئایشەی تەمەن ٢٩ ساڵ، یەکێکە لەو چەند خانمە کەمەی کە لە گوندی مورتکە خەتەنە نەکراون.
 تەمەنی پێنج ساڵان بوو کە پێیان گوت خەتەنە دەکرێت. ”زۆر ترسام و ڕامکرد. دڵخۆشم کە نەمهێشت خەتەنەم بکەن.“ـ
ئایشە دوو خوشکی هەیە کە خەتەنە کراون. ئەوانیش، وەک ئایشە، دژی ئەم کردارەن
 و نایانەوێت کچەکانیان ئەو ئازارە بچێژن کە خۆیان چەشتوویانە
کوردستان هەفتەی ٤ رۆژ، سەردانی گوندو لادێکان دەکات و لەگەڵ دانیشتوانی ئەو ناوچانەدا
لەسەر خەتەنەکردنی مێینە گفتوگۆ دەکات و بابەتی نوسراویان پێدەدات بۆ شیکردنەوەی ئەم بابەتە لە رووی ئایینی
و تەندروستی و ئەو زیانانەی بە کچانی دەگەیەنێت؛ و هەروەها لایەنی یاسایی ئەم بابەتە رووندەکاتەوە. لە ساڵی ٢٠١١وە،
خەتەنەکردنی مێینە بە پێی یاسا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا قەدەغەکراوە. خاتوو کوردستان یارمەتی خەڵکی گوند دەدات
 لە کارەکانی ڕۆژانەیاندا تا بتوانێت پەیوەندییان لەگەڵدا دروست بکات و متمانە و قبوڵکردنی ئەوان بە دەست بێنێت.
هەندێکجار ئەم پرۆسەیە چەند مانگێک دەخایەنێت

موختار (سێیەم کەس لە ڕاستەوە) و دانیشتوانی گوندی هەڵەجەی گەورە پێکەوە لەسەر شەقامی سەرەکی گوندەکە دەڕۆنUNICEF/Iraq/2016/Mackenzie
لە گوندی هەڵەجەی گەورەدا ماوەی یەک مانگی خایاند تا گوندەکە واز لە خەتەنەکردن بهێنن.
 خاتوو کوردستان، لەکاتی سەردانەکانیدا، ئەوەی بۆ ڕوون بوویەوە کە خەڵکی گوندەکە گوێ بۆ موختارەکەیان دەگرن،
 لەبەر ئەوە خۆی و هاوکارانی وزەکانیان خستە گەڕ بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر موختارەکە دروست بکەن.
دوای چەند ڕۆژێک هەوڵدان، موختارەکە رازی بوو، و هەموو دانیشتوانی گوندەکەی کۆکردەوە و بڕیاریدا کە
خەتەنەکردنی مێینە نەمێنێت ، و خەڵکی گوندەکەش ڕازیبوون
غەزەل ڕەحمان کە مامانی گوندەکەیە وتی زیاتر لە ٢٠ ساڵ دەبێت کە کاری مامانی دەکات و زیاتر لە ٢٠٠٠ کچ لە گوندەکەی
خۆیان و دەوروبەری بەدەستی ئەم خەتەنە کراون. پاش ئەوەی کە موختاری گوندەکە ڕایگەیاند کە خەتەنەکردن ڕێگەپێنەدراوە لە گوندەکەدا،غەزەلیش ڕای خۆی گۆڕی لەبارەی کردارەکەوە
“لەبارەی لایەنە خراپەکانی خەتەنەکردنەوە دوان و منیش ئیتر بڕیارم دا وازبهێنم”
دانیشتوانی گوندەکە بڕیاریاندا کە ئەو کەرەسانەی مامانەکە بۆ خەتەنەکردن بەکاری دەهێنان، لە ژێر خۆڵدا بنێژن
و یاریگایەکی بچووکی لەسەر دروست بکەن. ئاهەنگێکیان گێڕا و لەدەوری یاریگاکە هەڵپەڕین، وێنەی رەمزێک بۆ ئاشتی.
ئەم گوندە ئێستا یەکێکە لەو پێنج گوندەی هەرێمی کوردستان کە خەتەنەی کچانی تێدا نەماوە

منداڵان یاریدەکەن لە یاریگا بچوکەکە لە گوندی هەڵەجەی گەورە © UNICEF/Iraq/2016/Mackenzie
بە هاوکاری حکومەتی ئیتاڵی، خاتوو کوردستان و تیمەکەی بەردەوامن لە کارکردن لە
 ناو کۆمەڵگەدا بۆ نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێینە لە عێراق
هەروەها ڕێکخراوی یونیسێف پشتگیری توێژینەوە و بەدواداچوون دەکات لەبارەی ئەم کردارەوە.
 لە ساڵی ٢٠١٤دا، ڕێکخراوی یونیسێف و هاوەڵانی ڕێکخستنی یەکەمین ڕاپرسی (زانیاری و هەڵسوکەوت و پێشبینی)
یان رێکخست بۆ لێکدانەوەی هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدان و جێبەجێکردنی خەتەکردنی مێینە لە هەرێمی کوردستاندا. هەروەها کۆنفرانسێکیان بەڕێوەبرد بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری گرنگ و چەند پێشنیازێکیان بۆ بنبڕکردنی ئەم کردارە خستە روو
بگەڕێینەوە لای مزگەوتەکە لە گوندی مورتکە، گفتوگۆکە پەرەی دەسەند — یەکێک لە بەشداربووەکان بە خاتوو
کوردستانی وت کە ڕای خۆیی لەسەر خەتەنە گۆڕیوە
چەند هەفتەیەک دەبێت بیر لە بڕینی کچە ١١ ساڵەکەی خۆم دەکەمەوە. “ ‌‌حەسیبەی تەمەن ٤٣ ساڵ دەڵێت”
ب”بەتەمابووم بەیانی بیبەمە لای مامانێک لە گوندەکەی دراوسێمان ، بەڵام ئێستا ئێوە واتان لێکردم
 کە بڕیارەکەم بگۆڕم. ئەو کارە بەرامبەر کچەکەی خۆم ناکەم.“ـ
بڕیارەکەی حەسیبە خاتوو کورستانی زۆر شادمان کرد و بڕیاریدا لە سەر کارەکەی بەردەوامبێت
ـ”ئێمە لەبەر خانمی وەک ‌‌حەسیبە ئەم کارە دەکەین. ئەگەر بتوانین کاریگەریمان لەسەر تەنانەت
یەک خانمیشب هەبێت کە ڕای خۆی بگۆڕێت و ئازاری منداڵەکانی نەدات، ئێمە لەو بیرو باوەڕەداین کە ئیتر
 کاری خۆمانمان ئانجام داوە.“ـ

الاء عبداللە ،هاوکاری ڕێکخراوی یونیسێف/عێراق